ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسى ناوى پێنج یاریزانى ترى لە نێوان ٣٠ یاریزانە پاڵێوراوەکە بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ٢٠١٨ى جیهان ئاشکراکرد، کە بە خەڵاتى تۆپى ئاڵتون یان باڵۆن دۆڕ ناسراوە.

پێنج یاریزانەکەش بریتین لەئیڤان راکیتیچی کڕواتی و سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و محمد صلاحی میسری و سوارێزی ئۆرۆگوایی و ڤارانی فەڕەنسین،بەمەش ناوی هەر ٣٠ یاریزانە پاڵێوراوەکە ئاشکرا کران.

پێشتریش فرانس فوتبۆڵ ناوى ٢٥ یاریزانى بڵاوکردبووەوە، کە ئەوانیش کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و تیبۆ کۆرتواى بەلجیکى و رۆبێرتۆ فێرمینۆى بەڕازیلى و کیڤن دى برۆینى بەلجیکى و دیگۆ گۆدینى ئۆرۆگوایى و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و لۆکا مۆدریچی کڕاوتی و نەیماری بەڕازیلی و ئۆبلاکی سلۆڤینی و پۆگبای فەڕەنسی و سێرجیۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتینى و ئەلیسۆن بیکەرى بەڕازیلى و گاریس بەیلى وێڵزى و کەریم بنزیمەى فەڕەنسى و ئیدنسۆن کاڤانى ئۆرۆگوایى و ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى و ئیدین هازاردى بەلجیکى و ئیسکۆ ئەلارکۆنى ئیسپانى و هارى کینى ئینگلیزى و نگۆلۆ کانتى فەڕەنسی و هوگۆ لۆرێسی فەڕەنسی و ماندزۆکیچی کڕواتی و سادیۆ مانێی سەنیگالی و مارسێلۆی بەڕازیلی و مباپێی فەرەنسی بوون.

فرانس فوتبۆڵ ئاماژەى بەوە کردووە، بۆ یەکەم جاریش ١٥ یاریزانى پاڵێوراوى کچ بۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتون لەسەر ئاستى کچان بڵاودەکاتەوە، ئەمە بێجگە لە پاڵاوتنى ١٠ یاریزانى لاو بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى خوار ٢١ ساڵ، کە کێبڕکێ لەسەر خەڵاتى جامى کوپا دەکەن.