ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە میسی بریاریداوە بەشداری هەردوو یارییەکەی مانگی داهاتوی هەڵبژاردەکەی نەکات

بریارە مانگی داهاتوو ئەرجەنتین لە 17 و 20ی مانگدا دوو یاریی دۆستانە ئەنجام بدات کە یەکێکیان نادیارە و ئەوەی تریشیان بەرامبەر مەکسیک دەبێت

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین دوپاتیان کردۆتەوە کە میسی ئەمجارەش پەیوەندی بە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە ناکات و لەسەر پشووەکانی بەردەوام دەبێت

لەو کاتەوەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی روسیا کراوەتە دەرەوە میسی بریاریداوە بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەکات و تا ئێستاش نازانرێت وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێناوە یان تەنها بۆ ماوەیەکە و پشوو دەدات.