ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل لە جامی سوپەر کلاسیکۆ بەشداریان کردوەو ئەرجەنتین لە یەکەم یاریی چوار گۆڵی لە عێراق کرد و بەرازیلیش بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سعودیەی بردەوە

بریارە یارییەکەی ئەرجەنتین و بەرازیل سبەی شەو کاتژمێر نۆ ئەنجام بدرێت.

هەلی بردنەوەی بەرازیل لەبەرامبەر ئەرجەنتین زیاتر دەردەکەوێت بەو پێیەی تیتی راهێنەر پشتی بە سەرجەم ئەستێرە دیارەکانی بەستوە و لەسەرو هەمویانەوە نەیمار و کۆتینیۆ و گابریال خیسۆس دەبینرێن

لەبەرامبەردا سکالۆنی راهێنەری کاتی ئەرجەنتین کۆمەڵێک یاریزانی لاوی بانگهێشت کردوە بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی نمونەیی بۆ کوپا ئەمەریکای داهاتوو دروست بکات و بێ بەشە لەتواناکانی میسی کاپتن.

ئەرجەنتین لە سێ یاریی رابردودا لەژێر دەستی سکالۆنی راهێنەری نوێدا هیچ یارییەک نەدۆراوە و دوو بردنەوەو یەکسان بونێکی هەیە

لەبەرامبەردا پاش کرانە دەرەوەیان لە مۆندیال، یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل بریاریدا هەلێکی تر بداتەوە بە تیتی راهێنەر و لە پۆستەکەی هێشتیەوە.