ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: لۆپیتیگی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید دورخراوەتەوە و بە شێوەیەکی کاتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و ڕاهێنەری لاوانی یانەکە دەکرێتە راهێنەر لە شوێنی جولێن لۆپیتیگی.

یانەکە رایگەیاندوە: ئێمە دەمانویستی لەگەڵ لۆپیتیگی دەستکەوت و نازناەکان بەدەست بهێنین لەبەرئەوەی یانەکەمان خاوەنی باشترین یاریزانەکانی جیهان بووە بەلام بە پێچەوانەوە ئەنجامەکانی ئەو ڕاهێنەرە دڵخۆشکەر نەبوون.

یانە ئیسپانیەکە سوپاسی جولێن لۆپیتیگی و دەستەکەی کردون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری داهاتویاندا.

دوای ئەنجامە خراپە لەدوای یەکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و شکستێکی گەورەش لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە یانەی ڕیال مەدرید بریاریدا بە دورخستنەوەی جولێن لۆپیتیگی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان.