ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گاریس بەیڵى وێڵزى پێشوازى لە بەجێهێشتى ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەکات لە ماوەى داهاتوودا.

رۆژنامەى دۆن باڵۆنى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، بەیڵ هەست بەوە دەکات لە یانەکەیدا رێزى لێ ناگیرێت و رازییە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا بگەڕێتەوە ریزەکانى یانەى تۆتنهام.

بەیڵى ٢٩ ساڵ، لە ٢٠١٣دا لە تۆتنهامەوە بە گرێبەستێکى پێوانەیى ئەو کاتە پەیوەندى بە یانە مەدریدیەکەوە کرد و لەگەڵیدا چەندین نازناوى بەدەستهێناوە، کە دیارترینیان چوار نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپایە.