ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دیدییە دیشامپی راهێنەری تۆپی پێی فەڕەنسا یەکلابووەتەوە لە بانگهێشتکردنی ٢٠ یاریزان بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەکە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، دیشامپ لە هەشتی مانگی داهاتوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی رادەگەیەنێت.

فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، لە ١٦ی مانگی داهاتوو لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە یاریگای فینۆرد، رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە و دوای چوار رۆژ و لە ٢٠ی هەمان مانگدا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئۆرۆگوای ئەنجام دەدات.