ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێ کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە پشتگیری مۆرینیۆ بکات بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا، بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانەی راهێنەرەکە داوایان دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تاکە مەرجی کارگێڕیی مان یونایتد بۆ مۆرینیۆ ئەوەیە، کە ئەو یاریزانەی داوایان دەکات دەبێ بتوانن توانای یانەکە زیاد بکەن و تیپەکە بەهێز بکەن و ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە، کە ئێستا تیپەکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

مۆرینیۆ پێشتر هەوڵیدابوو گرێبەست لەگەڵ رافایێل ڤارانی بەرگریکاری ریال مەدریددا بکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا، بەڵام کارگێڕیی یانەکە بەوە رازی نەبوون، ئێستا هەلێکی باشە بۆ ئەوەی ئەو راهێنەرە ئومێدەکەی بەدیبهێنێت.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە جیا لە ڤاران، ئامانجی سەرەکی مۆرینیۆ گرێبەستکردنە لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرەڕمدا بەتایبەت کە ئاستی رۆمیلیۆ لۆکاکۆ لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.