ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هیچ پەیوەندییەکی بە جۆردی ئەلبای بەرگریکاری یانەکەیەوە نەکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەمە لەکاتێکدا بەرگریکارە ئیسپانیەکە ئارەزوو دەکات درێژەبدات بە کاروانی وەرزشی خۆی لە یانە کەتەلۆنیەکەدا.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بەرشەلۆنەش نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەلبای هەیە، بەڵام تەنیا لە راگەیاندنەکانەوەیە و تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی لە نێوان هەردوولادا نەنراوە.

ئەلبای ٢٩ ساڵ، کە جارێکی تر بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشتکراوەتەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ٢٠٢٠دا کۆتایی دێت.