ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە، ئیدارەى یانەى فۆڵهام دەستبەرداری یانکۆنۆڤیچی راهێنەری پێشووی بوو لەجێگەى ئەو کلاودیۆ رانێری ئیتالیان دەستنیشان کرد

رانێری پێشتر راهێنەری یانەى لیستەر سیتی بوو لەخولی ئینگلتەراو پاش بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە لە وەرزی 2015 بۆ 2016 دوای ساڵێک لەپۆستەکەى دورخرایەوە

پاش وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەى فۆڵهام کلاودیۆ رانێری تەئکیدی کردەوە کە فۆڵهام یانەیەکی مێژووی خولی ئینگلتەرایە و شانازییە بۆ ئەو کە ئەو پۆستەى وەرگرتوە

وتیشی: پێویستە لەمەودوا روبەروی هەر یانەیەک بوینەوە یارییەکەیان لێ قورس بکەین و بەئاسانی لێمان نەبەنەوە.