ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئۆلیڤەر بێرهۆفی بەرێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشكرای دەكات لەمەودوا شێواز و رێنمایی نوێ بەسەر یاریزانان دەسەپێنین و مۆبایلیان لێ قەدەغە دەكەین".

بێرهۆف لە لێدوانێكیدا لە میانی مەشقەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی وتی : " ئێمە چەند بریارێكی نوێمان دەركرد ، لەوانە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن یاریزانانەوە بەتایبەت لەكاتی نان خواردن".

وتیشی : "ئەم بریارە وا لەیاریزانان دەكات زیاتر لەیەكتر نزیك بن و پەیوەندییەكی دۆستانەی زیاتر لەگەڵ یەكتر دروست بكەن".