ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئامارە سەرسوڕهێنەرەكانی لیۆنێل مێسی لە 10 یاری رابردوو خستەڕوو، بەمەش یەكەمین یاریزانە لە مێژووی یانەكە ئەم كارە بكات.

لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی 3 هەفتە دابڕا، بەڵام ئەم دووركەوتنەوەی لیۆ رێگەی لە تۆماركردنی ئاماری مێژووی نەگرت.

لیۆ لە 10 یاری رابردووی بە درێسی بارسێلۆنا 11 گۆڵی كردووە، لە كۆی ئەم 10 یارییە لە 7 یاری بە پیاوی یارییەكە دەستنیشان كراوە.

لیۆ لە كۆی 10 یاری 5 ئاسیستی كردووە و 32 دەرفەتی گۆڵكردنی بۆ هاوڕێیەكانی رەخساندووە و زۆرترین تۆپی لە نێو یاریگە بەسەر یاریزانەكانی هاویانەی دابەش كردووە.