ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی هەواڵی ڕای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە كە بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەدریان رابیۆ گەیشتۆتە رێككەوتن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەڕێوەبەری كارەكانی ئەدریان رابیۆ چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا گەیشتۆتە رێككەوتنی كۆتایی و بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەبێـتە جێنشینی ئەندرێس ئینیێستا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئەدریان رابیۆ لە مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو بە فەرمی رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا رادەگەیەنێت، ئەمەش لە كاتێكدایە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و هەموو دەرگایەكانیشی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەڕووی یانە فرەنساییەكە داخستووە.