ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردەی كچانی بریتانیا میدالیای زێڕیان لە پاڵەوانیەتیی جامی جیهانی پایسكلسواریی نێو هۆڵەكان بەدەستهێنا.

لە بەرلین ركابەرییەكانی جامی جیهانی لە پایسكیلسواریی نێو هۆڵەكان بەڕێوەچوو، تێیدا دوای ركابەرییەكی بەهێز لە نێو هەڵبژاردە ركابەرەكاندا، هەردوو هەڵبژاردەی بریتانیا و ئوستڕالیا گەیشتنە فایناڵ و لەوێشدا كچانی بریتانیا بە شایستەیی پلەی یەكەمیان بردەوە و بوونە خاوەنی میدالیای زێڕ.

پلەی دووەمیش بووە بەشی كچانی ئوستڕالیا و كەنەدییەكانیش سێیەم بوون.

لەسەر ئاستی كوڕانیشدا ئوستڕالییەكان پلەی یەكەمیان بردەوە و پلەی دووەمیش بووە بەشی دانیمارك، هەروەها كەنەداش سێیەم و میدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا.