ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشەلۆنە بۆ دەستبەردابوون لە ئیڤان راكیتیچی ناوەراستكاری یانەكەی داوای بڕی 125 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

بەپێی هەوالێكی رۆژنامەی سپۆرتی كاتەلۆنی یانەی بەرشەلۆنە لەئێستاوە نرخی دەستبەردابوونی لە ئیڤان راكیتیچی ناوەراستكاری كرواتی و یانەكەی دیاری كرد كە ماوەیەكە چەند یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی دەدەن ئەمیش 125 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشكراشی كرد كە هەریەكە لەیانەكانی ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان لەسەر هێلن بۆ رازی كردنی یاریزای ناوبراو بەڵام یانە كەتەلۆنیەكە بەرلەرێككەوتنی یانەكان لەگەڵ یاریزانی ناوبراو نرخەكەی دیاری كرد.

ئیڤان راكیتیچ لەمۆندیالی رابردووی 2018ی رووسیا ئاستێ:ی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی كرواتیا پێشكەش كردوو توانی لەگەڵ هاورێكانی هەڵبژاردەكەیان تا یاری كۆتایی ببەن بەمەش بووە جێێ‌ سەرنجی چەند یانەیەك لەسەرووی هەمووشیانەوە یانەكانی ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان، هەروەها لە هاوینی رابردووش یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ناوبراوی دا بەڵام بەرشەلۆنە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.