ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە عەینی بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا

رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکان گەیشتە یاریی کۆتایی و هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و عەین روبەروی یەک بونەوە

یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا

لۆکا مۆدریچ و یۆرێنتی و رامۆس سێ گۆڵی ریاڵ مەدریدیان تۆمارکرد و گۆڵەکەی تریش یانەی عەین بەهەڵە لەخۆیانیان تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەی یانەی عەینیش چۆکاسا کردی

بەو ئەنجامە یانەی ریاڵ مەدرید بوە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان و ئەوەش سێیەم جار بوو لەسەر یەک ئەو نازناوە ببات و بۆ چوارەم جاریشە لە مێژویدا ببێتە پاڵەوان کە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە.