ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئۆلی هۆنێس لە پێگەی فەرمی یانەی بایرن میونشن رایگەیاند: من وهاورێکانم لە ئیدارەی یانەکە دڵخۆشین بەوەی کە گەیشتوینەتە رێکەوتن لەگەڵ رۆمەنیگە بۆ ئەوەی دوو سالی تر کارمان لەگەڵ بکات

وتیشی: لەماوەی 16 ساڵی رابردودا هێزی خۆی لەم پۆستەدا پیشانداوەو پێمانوایە ئەو کەسێکی گونجاوە بۆ سەرپەرشتی کردنی یانەی بایرن میونشن

لای خۆیەوە رۆمەنیگە سوپاسی ئیدارەی یانەی بایرن میونشن و ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی یانەکەی کرد کە جارێکی تر متمانەیان پێداوەتەوە

ئاماژەی بەوەشدا کە بە پشتی ئیدارەی یانەکە توانیانە بایرن میونشن لە روی وەرزش و نرخەوە بخەنە پێشەوە.

رۆمەنیگە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2019 کۆتایی دەهات و ئیدارەی یانەکە تا ساڵی 2021 وەک سەرپەرشتیاری یانەکە و بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری بایرن هێشتیانەوە.