ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە چەند یاریی رابردودا لە خولەکانی کوردستان رویاندا، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا خولی پلە یەک و خولی نایابی کوردستان بۆ یەک هەفتە رابگرێت.

جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان راگەیاند: خولەکان بۆ یەک هەفتە دەوەستێنن و رۆژی شەممەی داهاتوو نوێنەری سەرجەم یانەکان و راهێنەر و کاپتنەکانیان بۆ بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بانگهێشت دەکرێت

وتیشی: لەسەر ئەو شەڕ و ئاژاوەیەی کە لە یاریی پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات رویدا لیژنەیەکیان پێکهێناوە و سزای توندی ئەو لایەنانە دەدەن کە کەمتەرخەم بون

سەبارەت بە روداوەکەی کە لە یاریی رزگاری و خانەقین رویدا ، بریاردراوە دوو یاریی یانەی رزگاری بە بێ ئامادەبونی هاندەر بخرێتە دەرەوەی یاریگای خۆی

هەروەها مەرجە لەسەر یانەی رزگاری کە پاسی یانەی خانەقین چاک بکاتەوە

بریاریش دراوە لە هەر یاریگایەکی تردا پشێوی دروست ببێت و روداوی لەو جۆرە دوبارە ببێتەوە ئەگەری دابەزینی یانەکە هەیە بۆ خولی خوارتر.

بریاریشیانداوە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بکەن لەسەر پاراستنی یاریگاکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە.