ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی، ئەندرێس ئینێستای کاپتنی پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای یانەی فیسیل کوپی ژاپۆنی ئاشکرای دەکات، بیر لەوە دەکاتەوە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە.

ئینێستا دەڵێت "نازانم داهاتوو چی بۆ هەڵگرتووم، بەڵام ئارەزووی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکەم و دوای ئەوەی وازم لە یاریکردن هێنا بیری لێ دەکەمەوە".

ئینێستا ئاماژە بەوە دەکات، بەرشەلۆنە یاری بۆ ئەوە دەکات هەموو شتێک بباتەوە و بیرکردنەوە لە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ لە یانەکەدا بوونی هەیە، بەڵام دەبێت بەردەوام ئاستی یاریزانە نوێکان بەرزبکاتەوە و پێشیوایە پارە یاریدەدەر دەبێت، بەڵام ناوکات بە پاڵەوان.