ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌ردی سیامه‌ند دوای دابڕانێكی زۆر جارێكی دیكه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ درێسی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردی سیامه‌ندی بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی نایابی عێراق راگه‌یاند.

هه‌ردی سیامه‌ند، پێشتر له‌ یانه‌ی ئاسۆی شاری هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه‌، دواتر ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی برووسك و هه‌ولێر بردۆته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆریشی له‌ یانه‌ی زاخۆ به‌سه‌ر بردووه‌، دواتر بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌ پایته‌ختی باشووری كوردستان، دوای چه‌ندان ساڵ به‌ ناچاری روویكرده‌ یانه‌ی مینای شاری به‌سرا، پاشان له‌ 2018 بۆ ماوه‌یه‌كی كورت په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی نه‌فت كرد.