ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راهێنەری ئارسناڵ تەئکیدی کردەوە کە لەگواستنەوەی زستانەدا یاریزانێک یان دوان دەکڕن بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەون بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

پاش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ، ئۆنای ئیمری راهێنەری ئارسناڵ ئاماژەی بەوەدا کە یانەکەی پێویستی بە یاریزانی نوێ هەیە.

وتیشی: لەگەڵ ئیدارەی ئارسناڵ کۆبومەتەوەو رەزامەندیان پیشانداوە بۆ کرینی یاریزانێک یان دوو یاریزانی نوێ.

ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا هیچ یاریزانێکیان هەڵنەبژاردوە بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن و کڕینی یاریزانی نوێ و باشترکردنی پێکهاتەکەیان هێندە ئاسان نییە.

یانەی ئارسناڵ پاش وازهێنانی ئارسن ڤینگەر ، ئۆنای ئیمری کردۆتە راهێنەر و لەوکاتەشەوە ئەنجامەکانی لە وەرزی رابردوو باشترن.