ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تا ئێستا ئیکاردی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێ نەکردۆتەوەو ریاڵ مەدریدیش بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە لەسەر خەتە.

رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاشکرایانکردوە، ماورۆ ئیکاردی و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ، گرێبەستەکەی ئینتەرمیلانیان بەدڵ نەبوە بۆ بەردەوام بون لە یانەکەدا.

پێگەی توتۆ میرکاتۆ ئاشکرایکردوە، ئیکاردی داوای 7 ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک موچەی ساڵانە بەڵام ئیدارەی ئینتەرمیلان گرێبەستێکی 6 ملیۆن یۆرۆییان خستۆتە بەردەمی.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەشداوە کە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و دابینکردنی موچەیەکی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆیی بۆی.

ئیکاردی لە ئێستادا لە ئەرجەنتین کاتە پشوەکانی بەسەر دەبات و چاوەرێی گرێبەستی داهاتوی ئینتەرمیلان دەکات پێی بگات.