ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وادەی گەڕانەوە و ئەنجامدانی یەكەم یاریی لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی یەكەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرا كرا.

میسی مانگی ئادار (مانگی 3)ی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەست بە مەشق و راهێنانەكان دەكاتەوە و یەكەم یاریشی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا دەبێت لە چوارچێوەی یارییە ئامادەكارییەكان بۆ جامی كوپا ئەمەریكا كە بڕیارە هاوینی داهاتوو ئەنجام بدرێ.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: رۆژی 25ی ئاداری داهاتوو یارییەكی ئامادەكاری لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ڤەنزوێلا لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، لەو یارییەشدا میسی بۆ یەكەمجار لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەست بە یاریكردن دەكاتەوە.

ئەمە یەكەم یاریی میسی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای دووركەوتنەوەی بەهۆی دەركردنیان لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی رووسیا بەرامبەر هەڵبژاردەی فڕەنسا.