ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە دیاریكردنی راهێنەرێكی نوێ لە وەرزی داهاتوودا لە شوێنی ئۆلێ جۆنار سۆڵشایەر.

یانەكە دوای دەركردنی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی بەهۆی خراپی ئەنجامی یارییەكانییەوە، بەشێوەی كاتی تا كۆتایی ئەم وەرزە سۆڵشاری وەك راهێنەری تیپەكە دیاری كرد.

ماڵپەڕی سكای سپۆڕتی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد پلانی داڕشتووە بۆ وەرزی داهاتوو هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ گاریس ساوتجیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بدات.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە یانەی مانچستەر یونایتد تا ئێستا بەكردار دەستی بە هەوڵەكانی بۆ ساوتجیت نەكردووە و لەگەڵ بەرپرسانی یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلیزی هیچ گفتوگۆیەكی لەمبارەیەوە نەكردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە سۆڵشایەر لە 5 یاریی رابردوویدا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ئاستێكی باشی پێشكەش كردبوو و توانیبووی لە هەر پێنج یارییدا سەركەوتن بۆ یانەكە بەدەستبێنێ.

شارەزایانی وەرزشی پێیانوایە سۆڵشایەر سەركەوتووبووە لە دووبارە گەڕانەوەی ورەی یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد و ئەمەشی لەنێو یاریگە سەلماندووە و توانیویەتی لە 5 یاریی رابردوودا 16 گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ كە مانەوەی لە كاری راهێنەرایەتی یانەكە مسۆگەر كردووە.