ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سوێدی رازیبوو لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلس گالاكسیی ئەمەریكی بۆ وەرزێكی دیكەش بە هیوای ئەوەی بتوانن نازناوی خولی ئەمەریكا ببەنەوە.

زلاتان رایگەیاند، خەون بە بردنەوەی نازناوی خولی ئەمەریكاوە دەبینێت، چونكە لەگەڵ هەموو ئەو تیپانەی یاریی كردووە، نازناوی خولی ئەو وڵاتانەی بەدەستهێناوە، كە یاریی تێداكردووە.

ئاستی زلاتان لەگەڵ یانەی گالاكسی لە وەرزی یەكەمدا لە خولی ئەمەریكا باش بوون، بەڵام تیپەكەی نەیتوانی بگاتە قۆناخی كۆتایی خولەكە.

ئەستێرەكەی سوێد لە لای هاندەرانی یانە ئەمەریكییەكە خۆشەویستە، بۆیە داوای لێبوردنیان لێدەكات، كە نەیانتوانی تیپەكە بگەیەننە قۆناخەكانی كۆتایی خولی ئەمەریكا.