ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی یۆڤانتۆس لە بەیاننامەیەکدا بلاویان کردۆتەوە: ئارۆن رامسی لە هاوینی داهاتووەوە و بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر پەیوەندی دەکات بە یانەکەمانەوە.

یانە ئیتاڵیەکە رایگەیاند: رامسی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی پێدیت لە هاویندا و بە شێوەیەکی ئازاد پەیوەندی دەکات بە یانەکەمانەوە بۆ ماوی چوار ساڵی داهاتوو.

پێشتر ئارۆس رامسی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئارسناڵ لە گفتوگۆدابوو لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکەدا بەلام یانەی ئارسناڵ لە مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە وەستاند بە هۆی داواکارییە زۆرەکانیەوە.