ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەرمیلان دڵنیای دایە هاندەرانی یانەکەی لە نوێکردنەوەی بۆندی ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی.

لەماوەی رابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوبوەوە کە یانەکانی ریاڵ مەدرید و چێلسی و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیکاردی هێرشبەری ئینتەرمیلان ئیمزابکەن.

لەوبارەیەوە پیپی مارۆتا بەڕێوەبەری تەنفیزی یانەی ئینتەرمیلان هاتە سەر خەت و هەموو ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە.

مارۆتا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی توتۆ میرکاتۆی ئیتالی رایگەیاند: هیچ کێشەیەک دروست نەبوە لە گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ئیکاردی.

وتیشی: بەم زوانە کێشەی نوێکردنەوەی بۆندی ئیکاردی کۆتایی دێت و یاریزانە ئەرجەنتینیەکەش دەیەوێت لە ئینتەرمیلان بەردەوام بێت.

لەبارەی داهاتوی یانەکەشەوە مارۆتا ئاشکرایکرد چەند جارێک قسەی لەگەڵ سپالێتی راهێنەر کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.