ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆتینیۆ بە کاتێکی خراپدا دەروات و لەماوەی رابردودا ئاستێکی خراپی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پیشکەش کردوە.

جیلیرمۆ ئمور بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: ئەوان دڵخۆشن بە بونی کۆتینیۆ لە ریزەکانی یانەکەیاندا

وتیشی: بەڵام پێویستە ئاستی خۆی بەرزبکاتەوە چونکە هاندەران و ئیدارەی یانەکە چاوەرێی زیاتری لێدەکەن

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئمور باسی لەوە کرد کە هێشتا کات زۆر ماوە بۆ ئەوەی کۆتینیۆ بونی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بسەلێمێنێت

دوپاتیشیکردەوە کە هێشتا متمانەیان بە کۆتینیۆ هەیە بگەرێتەوە ئاستی پێشوی و راهێنەریش هەلی زیاتری پێدەدات

لەکۆتایی قسەکانیدا بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە ریاڵ مەدرید رکابەرێکی بەهێزی یانەکەیان بوە لەخولی ئیسپانیا.