ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەجدی بیر لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکاتەوە، گەر پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ریزەکانی خانمە پیرەکە بەجێبهێڵێت، کە ئەم کێشەی کەم یاریکردنی هەیە و زۆربەی کات لەسەر کورسی یەدەگە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یۆڤانتۆس لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا گرێبەستێک بە بڕی ١٧٥ ملیۆن پاوەند پێشکەشی سەڵاح دەکات.

باسی لەوەش کردووە، یانە ئیتاڵیەکە لە هەمان کاتدا گرنگی بە مارکۆ ئەسینسیۆی یاریزانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەدات و هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەتایبەت گەر لە رۆشتنی دیبالا دڵنیابووەوە.