ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارى کۆتایى جامى ریۆ دى جانیرۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە بەڕازیل بەڕێوەچوو، لاسلۆ جێرى سڕبى و فلیکس ئەلیەسیمى کەنەدى رووبەڕووى یەکبوونەوە.

لاسلۆ جێرى باشتر بینرا و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و حەوت بە پێنج گێم بوو.

بەمەش، لاسلۆ جێرى ٢٣ ساڵ، بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا نازناوى جامى ریۆ دى جانیرۆى بەدەستهێنا.