ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب-  كه‌لار

فۆتۆكان : كاوه‌ جاسم

به‌ بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی كه‌لار، دوای چه‌ار ساڵ دابڕان ، ئه‌مڕۆ، جارێكی تر فیستیڤاڵی وه‌رزشی ساڵانه‌ی خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانی سنوری كه‌لار و شاره‌دێیه‌كانی ڕزگاری و باوه‌نوور بۆیارییەكانی گۆرەپان مەیدان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌سه‌رپه‌رشتی بەشی چالاكی وەرزشی ودیدەوانی، سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی پەروەردەی كەلار، له‌ یاریگا نۆێیه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی وحزبی وخوێندكارێكی زۆری خوێندنگا به‌شداربووه‌كان، فیستیفالی وه‌رزشی ساڵانه‌ی خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تایی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڕۆیشتنی 22 ئاماده‌یی سنوری شارۆچكه‌ی كه‌لار وشاره‌دێیه‌كانی باوه‌نوور و ڕزگاری ده‌ستی پێكرد، دواتر زیاتر له‌ 250 خوێندكار ی كوڕ و كچ له‌ 24 چالاكی جۆراوجۆر به‌شدارییان كرد و یارییه‌ جۆراوجۆره‌كانیان ئه‌نجامدا، كه‌ بریتی بوون له‌ یاری راكردنی 100مەترو 400مەترو 800مەترو راكردنی ماوەدریژی كچان وكوران و هەڵدانی خەپلەو قورسایی و رم وبازی بەرزو پۆستە.

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كان ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یه‌نران، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خوراه‌وه‌، بوو، لەڕێ ورۆشتنی خویندنگاكان، خویندنگایی ئامادەیی ڕه‌وشتی كچان به‌ 242 خاڵ بوه‌ یەكەم و ئامادەیی كاوە بەكۆكردنەوەی 241 پلەی دووەمی بەدەست هیناو ئامادەیی گەمەسیریش بەكۆكردنەوەی 238 خال پلەی سی یەمی بەدەست هینا.

ئەنجامی گۆرەپان ومەیدانی فیستیڤاڵ لەسەرئاستی كوڕان، ئامادەیی كاوە 53 خال به‌ پله‌ی یه‌كه‌م وئاماده‌یی كوردستانی نوی بووه‌ دووه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 51 خاڵ و ئاماده‌یی گۆران به‌ 34 خال بوه‌ پله‌ی سێیه‌م ،پالەوانی گۆرەپان ومەیدانی لەسەرئاستی كوڕان سۆران عمر لە ئامادەیی كاوە پلەی یەكەمی بەدەست هینا.

ئەنجامی كۆتای گۆرەپان و مەیدان لەسەرئاستی كچان، ئامادەیی بەمۆ 62 خاڵ بووه‌ یه‌كه‌م و ئامادەیی كاوە 52خال به‌ پله‌ی دووه‌م و ئاماده‌یی شەهیدبورهان 35خال پله‌ی سێیه‌م , پالەوانی گۆرپان ومەیدان لەسەرئاستی كچان رۆبین سلاح لەئامادەیی باكور24خال پەریخان محمەد لەئامادەیی شەهیدبورهان 24خال لەكۆتایشدا خەلات بەسەر خویندنگا براوەكانی فیستیفاله‌كه‌دا دابەشكرا .