ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب- ڕێگای كوردستان

ئه‌مڕۆ شەممە، 9ی ئاداری 2019، هۆڵی فیتنس جێم، له‌ پێناو زیاتر گرنگیدان به‌ وه‌رزشی ژنانی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، كۆڕێك ته‌ندروستی ئه‌نجامدا و نزیكه‌ی 100 ژن تێدا به‌شداربوون.

نیگار مه‌حمود، یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی كۆڕه‌كه‌ به‌ ڕێگای كوردستانی وت : له‌ پێناو زیاتر بایه‌خدان به‌ ته‌ندروستی ژنان و پیشاندانی ڕێگایه‌كی ته‌ندروست بۆ به‌كارهێنانی خواردن، كوڕێكی ته‌ندروستیمان ئه‌نجامدا.

نیگار، وتیشی: كۆره‌كه‌، بۆ دكتۆر هاوژین فازڵ، پسپۆری هه‌ناوی ، بوو له‌ ڕیگای داتاشۆوه‌، ژماره‌یه‌ك ڕینمایی و چاره‌سه‌ری بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌ و به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌و پرسانه‌ كرد كه‌ تایبه‌تن به‌ خواردن و وه‌رزشه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چالاكییه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان به‌لام به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی بوو ئه‌مرۆ، ئه‌نجامدرا.