ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس هەڵوێستی کۆتایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەکەی بۆ بەشدارییکردن لە یارییەکەی ئەمشەودا ئاشکراکرد.

ئالێگری لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیاکس گوتی، رۆناڵدۆ بەشێوەیەکی باش راهێنانی کردووە، لە یارییەکەدا بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات، یەکێک لە سامی خدێرا یان بێنتاکۆریش لە هێلی ناوەڕاست یارییدەکەن.

راهێنەری یوڤێ گوتیشی، ئەیاکس یارییکردنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید جیاوازە، یارییەکە تواناییەکی جەستەیی زۆری تێدا دەبینرێت، پێویستە لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان گۆڵ بکەین، بۆ یارییەکە ئامادەین و پێویستە کار لەسەر خاڵە بەهێزەکان بکەین و ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەین.

ئالێگری زیاتر گوتی، ئەیاکس تیپێکی بەهێزە، ریال مەدریدی کردووەتەوە دەرەوە و بەرامبەر بایرن میونشنیش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، یارییەکە بۆ هەردوو یانە کراوە دەبێت و دەبێت بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەین.