ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بایرن میونشن ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان بدات و چوە ریزی یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ كرینی ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە.

پاش شكستی بایرن میونشن لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكان، ئیدارەی یانەكە بریاریدا گۆرانكاری گەورە لە ریزەكانی بكات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی بێڵد وپێگەی سپۆرت مۆلی بریتانی، ئیدارەی بایرن میونشن دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ گریزمان ئیمزابكەن و كەوتونەتە ركابەری كردنی بەرشەلۆنە لە كرینی ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە.

بێڵد باسیشی لەوە كردوە كە لەدواین كۆبونەوەی دەستەی كارگێڕی بایرن میونشن بەكۆی دەنگ كۆك بون لەسەر ئەوەی بونی یاریزانێكی وەك گریزمان بۆ یانەكە گرنگە

پێگەی سپۆرت مۆلی بریتانیش ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی بایرن ئامادەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان بداتە ئەتلەتیكۆمەدرید كە بریارە لە مانگی 7 دا نرخی هەڵوەشاندنەوەكەی لە 200 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 129 ملیۆن یۆرۆ دابەزێت.