ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیڤانتی كرد.

نیوەی یەكەمی یارییەكە هیچ كام لە یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا كاپتن و یاریزانی بە توانای یانەكە لیۆنێل مێسی گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆمار كردو یارییەكەش بە تاكە گۆڵەكەی لیۆ كۆتایی هات.

بەم بردنەوەیەش یانەی بەشەلۆنە بە كۆكردنەوەی (83) خاڵ بۆ 26 مینجار بوە پاڵەوانی یانەكانی ئیسپانیا.