ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆرگن كلۆپ ستایشی ئاستی بەرزی لیۆنێل میسی كرد و پێشیوایە باشترین یارییان لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ ئەنجامداوە.

پاش دۆراندنی لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە، یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی كرد.

كلۆپ دوپاتیكردەوە كە میسی گۆڵێكی زۆر جوانی تۆماركردوەو لە یارییەكە بونی خۆی سەلماندوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان باشترین ئاستیان لەم یارییەدا پێشكەش كردوەو باشترین یاریشیان لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ ئەنجامداوە.

كلۆپ شانازی بە یاریزانەكانی یانەكەیەوە كرد كە بەو شێوەیە بەرامبەر تیپێكی بەهێزی وەك بەرشەلۆنە یارییان كردوە.

راهێنەری لیڤەرپوڵ دڵتەنگە لەوەی نەیانتوانیوە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵ تۆماربكەن.

وتیشی : كورتراوەی یارییەكە ئەوەیە كە ئێمە باش یاریمان كرد و دۆراشین.