ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل میسی پێیوایە ئەنجامێكی باشیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەدەستهێناوە بەڵام تەئكیدی كردەوە كە هێشتا یاریی گەڕانەوە ماوە ئەنجامی بدەن.

پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە بە سێ گۆلی بێ بەرامبەر لە لیڤەرپوڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتنی بەرشەلۆنە لێدوانی بۆ راگەیاندنەكان دا.

میسی دوپاتیكردەوە كە ئەوان ئاستێكی بەرزیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ پێشكەش كردوەو ئەنجامێكی باشیشیان بەدەستهێناوە.

وتیشی: سەرەرای بردنەوەمان بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەڵام هێشتا هیچ شتێك یەكلایی نەبۆتەوەو یاریی گەڕانەوە ماوە لە ئانفێڵد.

تەئكیدیشی كردەوە كە لە یارییەكە دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەن بەڵام سەركەوتوو نەبون.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا داوای لە هاندەران كرد سەرزەنشتی كۆتینیۆ نەكەن و ئەوان هەمویان پێكەوە دەیبەنەوەو پێكیشەوە دەدۆڕێن.

لەكۆتایشدا باسی لەوە كرد كە ئەو بەردەوام بەدوای دروستبونی لێدانێكی راستەوخۆ گەڕاوەو چانسیشی هەبوە كە توانیویەتی ئەو گۆڵە بكات.