ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راهێنەری بەرشەلۆنە داواى لێبوردنی لە هاندەران کرد و بەرپرسیارێتی شکستەکەشی خستە ئەستۆی خۆی.

پاش ئەوەى بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ دۆڕا و ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ کرد، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ڤالڤێردی تەئکیدی کردەوە کە لیڤەرپوڵ باشترین یانەى پریمەرلیگەو پێویستە دان بەوەدا بنێن کە ئەوان باشتر بون.

ئاماژەى بەوەشدا کە بەرپرسیارێتی شکستەکە ئەخاتە ئەستۆی خۆی و پێویستە بە زویی خۆیان رێکبخەنەوە ئامادەکاری بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکەن.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڤالڤێردی داواى لێبوردنی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە کرد و دوپاتیکردەوە کە لە تۆپی پێدا هەموو جارێک براوە نابێت.

 

زۆربەى وتەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: راهێنەر بەرپرسیارێتی شکستەکە هەڵدەگرێت و هیچی تر

 ڤالڤێردی: نازانم ئەوەى رویدا چیمان بەسەر دەهێنێت، کاتیشم نیە بۆ بیرکردنەوەى

 ڤالڤێردی:ئەوان لە ئێمە باشتر بوین و پیویستە قبوڵی ئەوە بکەین

 ڤالڤێردی: پێویستە خۆمان رێک بخەینەوە هێشتا یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ماوە

 ڤالڤێردی: پاش کرانە دەرەوەى لەو جۆرە پێویستمان بە تێپەراندنی چەند رۆژێکی ناخۆش هەیە، پێویستە زوو هەستینەوە سەر پێ

 ڤالڤێردی: لیڤەرپوڵ باشترین یانەى پریمەرلیگە

 ڤالڤێردی: ئێمە داواى لێبوردن ئەکەین

 ڤالڤێردی: داواى لێبوردن ئەکەم لەسەر ئەوەى رویدا، ئێمە یاریی دەکەین لە پێناو هاندەر تا شانازیمان پێوە بکەن، یەکەم شکست لە چامپیۆنزلیگ بوە هۆکاری دەرکردنمان ، پیویستە راهێنەر بەرپرسیارێتی شکستەکە وەربگرێت.

 ڤالڤێردی: بە هاندەرەکانمان دەڵێین ئێمە زۆر داواى لێبوردن ئەکەی، ویستمان خۆشی بدەین بە هاندەرانمان بەڵام ئەمە تۆپی پێیەو هەموو جارێک براوە نابیت