ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە خولی ئەوروپا، ڤالانسیا و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە و چێڵسیش میوانداری ئینتراخت دەكات.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر ١٠ی شەو، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی لە یاریگای مێستایا، میوانداری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەكات.

لە یاری چووندا، كە لە یاریگای ئیمارات لە لەندەن بەڕێوەچوو، ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و هەنگاوێكی باش لە یاری كۆتایی نزیكبووەتەوە.

لە هەمان كاتدا و لە یارییەكی تردا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بەخۆی، بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی یاری دەكات، كە لە یاری چووندا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون.

بڕیارە یاری كۆتایی خولەكە لە ٢٩ی ئەم مانگەدا لە یاریگای ئۆڵمپی لە شاری باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.