ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بایرن میونشن رەتیكردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ لۆپتیگی راهێنەری پێشوی ریاڵ مەدرید كردبێت بۆ جێگەی كۆڤاچی راهێنەری ئێستایان.

بە پێی هەوالی رۆژنامەكان، سەڵاح حەمیدۆڤیچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن لە مەدرید چاوی بە لۆپتیگی كەوتوەو داوای لێكردوە جێگەی كۆڤاچی راهێنەری ئێستا بگرێتەوە.

لای خۆیەوە ئیدارەی بایرن میونشن سەرجەم ئەو پروپاگەندانەی رەتكردەوەو دوپاتیكردەوە كە هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئەوەی كۆڤاچی راهێنەری ئێستا دوربخەنەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە ئەم وەرزە بایرن میونشن نزیكە لە بەدەستهێنانی هەردوو نازناوی خول وجامی ئەڵمانیا و لە ئەنجامەكانی یانەكە لە ژێر دەستی كۆڤاچ رازین.

پاش كرانە دەرەوەی بایرن لە چامپیۆنز لیگ دەنگۆی دورخستنەوەی كۆڤاچ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانیەكە دروستبو.