ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاریس سانجێرمان بە كەمتر لە 350 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەیمار نابێت و زیدانیش پێیوایە ریاڵ مەدرید پێویستی بەو یاریزانە نییە.

پێگەی لو 10 سپۆرت و رۆژنامەی لوباریزیانی فەرەنسی تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئیدارەی پاریس سانجێرمان بەنیاز نیە دەستبەرداری نەیمار ببێت لە هاوینی داهاتودا.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش نرخێكی گەورەی لەسەر داناوە بۆ ئەوەی هیچ یانەیەك نەتوانێت بیكرێت.

یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاری داوە بەكەمتر لە 350 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەیمار نەبێت.

لە بەرامبەردا بەرنامەی چیرینگتینۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە لەدواین كۆبونەوەی زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید و سەرۆكی یانەكەدا ، راهێنەرە فەرەنسییەكە رەتیكردۆتەوە پێویستی بە نەیمار بێت.

ئەو بەرنامەیە تەئكیدی كردۆتەوە كە زیدان پێیوایە خەرجكردنی 350 ملیۆن یۆرۆ لە كرینی یەك یاریزاندا كارێكی راست نیە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەكان پێشبینی دەكرێت یەكەم گرێبەستی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید ئیدین هازاردی بەلجیكی بێت.