ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد ، بەهۆی بێزاركردنی هاوڵاتیانەوە، پۆلیسی 104ی كەلار و پۆلیسی هاتوچۆ لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەست بەسەر چەندماتۆرسكیلێكداگیرا.

ئەمڕۆ پێنج شەمە 8ی ئایاری 2019، موقەدەم عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی گەرمیان بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" دوینێ هەڵمەتێكی چڕ بۆ دەستگیركردنی ئەو ماتۆرسكیلنە دەستی پێكرد كە بونەتەمایەی بێزاری هاوڵاتیان .

گووتیشی" بەشێك لەو شۆفێرانەی ماتۆرسكیل بەكاردێنن و لەتەمەنی هەرزەكاریدان هەمیشە نزیكی قوتابخانەو نێو گەڕەك وكۆڵانەكان دەبنەهۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان . هاوڵاتیانیش سكاڵا دەهێننە لای پۆلیس .بۆیە ئەمشەوی چوارشەمە مەفرەزەكانی 104ی كەلار بەهاوكاری پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان دەستان بەسەر چەندین ماتوورسكیلدا گرت كەبێ ئەوەلیات و تابلۆبون یان شۆفێرەكانیان مۆڵەتی لێخوڕینیان نەبوو.