ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیدارەی مانچستەر سیتی بەدوری دەزانێت گواردیۆلا دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە بكێشێتەوەو پێشبینییەكان بۆ ئەوەن تا كۆتایی گرێبەستەكەی بمێنێتەوە.

لەماوەی رابردوداو پاش كرانە دەرەوەی مانچستەر سیتی لە چامپییۆنز لیگ دەنگۆی ئەوە دروستبوو كە گواردیۆلا لەمانچستەر سیتی دەروات و دەبێتە راهێنەری یۆڤانتۆس.

پێگەی كالچیۆ میركاتۆ بڵاویكردۆتەوە كە ئیدارەی مانچستەر سیتی متمانەی بە گواردیۆلا هەیە تا كۆتایی گرێبەستەكەی كە سالی 2021 دەكات لە یانەكە بمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی ئەو پێگەیە، ئیدارەی مان سیتی لەگەڵ گواردیۆلا كۆبۆتەوەو ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ جێبەجی كردنی سەرجەم ئەو داواكارییانەی دەیبێت.

كالچیۆ میركاتۆ ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئیدارەی مان سیتی بە گواردیۆلایان وتوە هەتا نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست نەهێنێت رێگەنادەن بڕوات.