ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئارسناڵی بردەوەو بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ.

لە یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ كە لە یاریگای باكۆ ئۆڵۆمپی ئەنجامدرا، هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵی ئینگلیزی روبەرووی یەك بونەوە.

یانەی چێڵسی بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر ئارسناڵ بەدەستهێنا.

چوار گۆڵەكەی چێڵسی دوانیان هازارد تۆماریكرد و دوانەكەی تریش ئۆلیڤیە جیرۆد و پێدرۆ رۆدریگێز كردیان.

تاكە گۆڵەكەی ئارسناڵیش ئالێكس ئایۆبی لەخولەكی 69 تۆماریكرد.

بەوەش یانەی چێڵسی بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوی جامی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێنا.