ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەند ڕاپۆرتێكی ئینگلیزی ئەمڕۆ چوارشەمە بڵاویانكردەوە كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاشەكشە دەكات و داوای مانەوەی ڕاهێنەر ماوریتسیۆ ساری دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لە داهاتوودا ساری ببێتە ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

میدیاكانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لەسەر ئەوە ڕێك بوون كە ڕاهێنەر ساری دێت بۆ یانە ئیتاڵیەكەو دەبێتە ڕاهێنەریان و چەند چارێك ساری بە ڤیدیۆ لەگەڵ چەند یاریزانێكی یانەی یۆڤی لە قسە كردندا بوون و هەموو شتێكیش بە باشی دەڕۆیشت، بەڵام لە ئێستادا یانەی چێڵسی داوای مانەوەی دەكات و نایەوێت دەست بەرداری ڕاهێنەرەكەی بێت.

ساری توانی چێڵسی بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ بەڵام لە خولی ئینگلیزی ئاستی وەك پێویست نەبوو.