ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند كە گریزمان پەیوەندی دەكات بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

جیل مارینی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی ئەتلەتیكۆی مەدریدی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە ئەنتۆنیۆ گریزمانی هێرشبەری یانەكەیان پەیوەندی دەكات بە یانەی بەرشەلۆنە و وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری دەكات.

جیل مارین دەڵێت: من ڕاستگۆ دەبم لەگەڵتان،ئەنتۆنیۆ وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە یاری دەكات.

مارین وتیشی: لە مانگی ٣ ەوە ئێمە ئەو راستیە دەزانین كە گریزمان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڕێككەوتوە و دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات.