ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی فێرلاند مێندی یاریزانی یانەی لیۆنی فەڕەنسی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویان كردەوە كە گرێبەستیان لەگەڵ مێندی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی لیۆنی فەڕەنسی ئەنجامداوە.

یانە ئیسپانیەكە ڕایانگەیاند: گرێبەستی مێندی بۆ ماوەی شەش وەرزە و تا كۆتایی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٥ ە.

ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ فێرلاند مێندی وەك یاریزانی نوێی یانەی ڕیال مەدرید دەناسێنرێت.

مێندی پێنجەم گرێبەستی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدە لەم مێركاتۆی هاوینەدا دوای هەریەك لە هازارد و یۆڤیچ و میلیتا و ڕۆدریگۆ.