ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لۆكا یۆڤیچ تەئكیدی كردەوە كە ئەو هەر لە منداڵییەوە هاندەری ریاڵ مەدرید بوەو بەڵێنیشی دا لەسەدا سەدی ئاستی خۆی پێشكەش بكات.

پاش ناساندنی بە هاندەران و راگەیاندنەكانی جیهان، لۆكا یۆڤیچی هێرشبەری نوێی ریاڵ مەدرید بەشداری كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی كرد.

یۆڤیچ ئاشكرایكرد كە ئەو لە منداڵییەوە هاندەری ریاڵ مەدرید بوەو درێسی ئەو یانەیەی هەبوە.

وتیشی: من ئێستا دڵخۆشترین مرۆڤی سەر زەویم چونكە گرێبەستم لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئیمزاكردوە.

هێرشبەرەكەی ریاڵ مەدرید بەڵێنی ئەوەشی بە هاندەرانی یانە نوێیەكەی دا كە لەسەدا سەدی ئاستی خۆی پێشكەش بكات .

یۆڤیچ بەلایەوە گرنگ نیە چ ژمارەیەكی پێدەدرێت و دوپاتیكردەوە كە ژمارە یاریی ناكات لە یاریگادا.

هیواشی خواست بتوانێت وەك وەرزی رابردوو 27 گۆڵ تۆماربكات.