ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پۆلیسی وڵاتی ئێران رەزا پرستش کە بە میسی ئێران ناسراوە  ،تۆمەتبار دەکات کە کاری بەدڕەوشتی لەگەڵ ٢٣ ئافرەتدا کردووەو سودی لە شێوەی روخساری بینیوە کە هاوشێوەی میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە.

 لە کاتێکدا میسی ئاهەنگی بۆ ٣٢ ساڵەی تەمەنی گێڕا لە رۆژی دووشەممەو لە مەشقەکانی ئەرجەنتینە بۆ کۆپا ئەمریکا، میسی ئێران بڕیاری بەندکردنی بۆ دەردەچێت و لە ئێستادا لە ژێڕ لێکۆڵینەوەدایە.

 رۆژنامەی مارکا بە پشت بەستن بە میدیاکانی وڵاتی ئێران بڵاویکردووەتەوە،  رەزا پەرستش" سودی لە رەنگی خۆی بینیوە کە هاوشێوەی میسیەو" بەوشێوەیە ئافرەتانی فریوداوەو وەکو مارکا دەڵێت"  کاری بەدڕەوشتی لەگەڵدا کردوون  وئێستا لێکۆڵینەوەی لە لایەن دەستەڵاتدارانی ئێراندا لەگەڵدا دەکرێت.

 رەزا پەرستش لە ئێستادا نەک تەنها لە ئێران ، لە هەموو جیهاندا ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەردانی بەرشەلۆنەی کردو درێسێکی تایبەتی لە لایەن میسیەوە پێدراو زۆر لە میسی دەچێت.

dwarozh

 

dwarozh