ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە یاریگەی ڤۆدافۆن ئەرینا لە ئیستەنبوڵ یاری جامی سوپەری ئەوروپا بەرێوەچوو، هەردوو یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەوروپاو چیڵسی پاڵەوانی یۆرۆلیگ بەرامبەر یەكتر وەستانەوە .

پاش یەكسانبوونی هەردوولا لە كاتی یاسایی و زیادكراو بە 2 گۆڵ پەنا برایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە .

یاریزانانی لیڤەرپوول بە لێدانی یەكلاكەرەوە هەر پێنج لێدانەكە سەركەوتوو بوون، لە بەرامبەردا چیڵسی چوار لێدانی سەركەوتوویان جێبەجێكردو بە ئەنجامی 5-4 لیڤەرپوول یارییەكەی بردەوە.