ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ئاهەنگەکەی ئەمشەوی شاری میلانۆ و دابەشکردنی خەڵاتەکانی زەبێست دا لیونێل میسی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە و بەسەر هەردو رکابەرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ڤێرجیل ڤاندایکی هۆڵەندیدا سەرکەوت.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لیۆمیسی وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی،" شەوێکی تایبەتە بۆ من، ئه‌م خەڵاته‌ به‌شده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیلا و تیاگۆ و ماتۆیدا، کاتێک ئەبینم منداڵەکانم دڵخۆشن شتێکی جیاوازە بۆ من، من دان بە جوانی ئەم خەڵاتانە دەنێم، بەڵام خەڵاتە تاکییەکان بە لای منەوە شتی لاوەکین، هەوڵی تەواوم بۆ یانەکەیە، ئەمڕۆ من بە بەخت بوم لەگەڵ خێزانەکەم و مناڵەکانم تیاگۆ و ماتیۆ کە لێرەن".